لە ژێر ناوی " گومانی خراپ " گرووپی ماڵی هونەرمەندان لە بەرهەمێكی نوێیاندا كورتە فیلمێكیان بەرهەم هێنا كە ماوەكەی كەمترە لە سێ خولەك و بەهۆی گومانی خراپەوە باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات .
دەرهێنەری ئهم كورتە فیلمە " ڕۆژیار لوقمان " ئاشكرایدهكات ، كورتە فلیمەكە ماوەی 2-36 خولەكە و دوو مانگ كاری لەسەر كراوە و ناوەڕۆكی كورتە فیلمەكەش باس لە كۆمەڵگا و خراپیی عەقڵییەتی كۆمەڵگاكەمان دەكات كە هەمیشە بە خراپی بیردەكەنەوە لەجیاتی ئەوەی بیری باش بكەنەوە و قسەی خراپی بۆ هەڵدەبەستن و بڕیاریشی لەسەر دەدەن .
رۆژیار وتیشی، ئەو بیركردنەوە خراپانە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی كێشە لەناو خێزان و كۆمەڵگاكەمان، جگە لەوەش پەیامێكی تری لە پشتەوەیە كە مەرج نییە كچەكانی كۆمەڵگاكەمان هەر دوای ئۆتۆمبێل و ماڵ و پارە بكەون، بەڵكو چەندین كچ لە كۆمەڵگاكەمان خۆشەویستیان پیش مادە و سەروەت و سامان خستووە .
گشت ئەكتەر و ستافی نێو فیلمەكە سەر بە گرووپی ماڵی هونەرمەندانە كە بپێكهاتوون له " شنە گەشبین ، ڕەهێڵ محەمەد ، ئەحمەد جەبار ، بیلال عەبدولقادر " كە ڕۆڵیان تێیدا بینیوە ، كامێرا و مونتاژ یاسین عومەر ئەنجامیداوە و بیرۆكەی كارەكەش لەلایەن ڕێبوار محەمەد بووە، سیناریۆ و دەرهێنانی كورتە فیلمەكە لەلایەن " رۆژیار لوقمان " ئهنجامدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.