Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 17:46

نەخۆشی" پشتێنی ئاگرین " مەترسی مردنی لێناکرێت

زیاتر لە هەرزەکاران و بەساڵاچوواندا دەردەکەوێت
کوردستان TV
100%


پشتێنی ئاگرین، هەوکردنی ڤایرۆسی دەمارێکی ژێر پێستە، کە زیاتر لە هەرزەکاران و بەساڵاچوواندا دەردەکەوێت ،  مەترسی مردنی نییە، بەڵام زۆر بە ئازارە و بۆ ماوەی دوو بۆ شەش هەفتە دەمێنێتەوە.

ئەم نەخۆشیە وەک پشتێنەیەک جیادەبێتەوە لە ئەنجامی ڤایرۆسی "Varicella-Zoster-Virus" لە ناوچەی سک و سنگ یان مل و لێو و پێڵوی چاو، بەڵام دیارترین شوێنی بڵاوبوونەوەی  لایەکی پشتێنی کەمەرە.
    
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەسەر رووی پێستە، بەشێوەی برین یاخود پەڵەی سور دەردەکەوێت، بەڵام  ئازارێکی زۆری  لەگەڵدایە هەربۆیە بە "پشتێنی ئاگرینی" ناسراوە.
    

تا ئێستا زانایان هۆکاری دروستبوونی ئەم نەخۆشیەیان بۆ دەرنەکەوتووە ، بەڵام لە ئەنجامی ڤایرۆسی "Varicella-Zoster-Virus" گەشەدەکات و لە رێگای دەمارەکانەوە  بڵاودەبێتەوە، دواجاریش دەبێتەهۆی نەخۆشی دڕکەومێکوتە، پاشان ڤایرۆسەکە لەناو دەمارەکاندا دەمێنێتەوە بە نهێنی، بۆ ماوەی چەندین ساڵ، پاشان بەکۆمەڵێک نیشانە و ئازاری زۆر و خوران و لیرەوە دەردەکەوێتەوە دەبێت بە پشتێنی ئاگرین. 

پزیشكان به‌ چه‌ند رێگایه‌ك چاره‌سه‌ری ه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌كه‌ن ، سەرەتا پشکنینی خێزانی و دڵنیابوونەوە لەوەی پێشتر کێ لە ئەندامانی ئەم خێزانە تووشبوون، دواتر پشکنینی پزیشکی ورد ، بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان، هاوکات  دەرمانی دژە ڤایرۆس یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاتی نەخۆشیەکە دەکرێت دەرمانی ئازارشکێنیش بەکاربهێندرێت، بەڵام بە راوێژی پزیشک .

یاخود پارچە قوماشێکی نەرمو سارد دابندرێت لەسەر شوێنی خوران و ئازارەکە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە، بەڵام زۆر جار پشتێنەی ئاگرین بەبێ بەکارهێنانی چارەسەر تێپەڕبوونی ماوەی مانگێک زیاتر خۆی کۆتای پێدێت و چاکدەبێتەوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.