Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 10:05

له‌هێرشێکی چه‌کداریدا سه‌ربازێک و پۆلیسێکی ئێران کوژران

له‌ شاری ماهشه‌هری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی خوزستان
کوردستان TV
100%

له‌ شاری ماهشه‌هری سه‌ربه‌ ویلایه‌تی خوزستانی ئێران، سه‌ربازێك و پۆلیسێك كوژران.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێران، پارێزگاری ماهشه‌هر، موحسین به‌یرانوه‌ند رایگه‌یاندووه‌، دوو كارمه‌ندی ئه‌منی له‌په‌لامارێكی چه‌كداریدا كوژراون.

به‌یرانوه‌ند رایگه‌یاندووه‌، له‌ شه‌قامی سه‌دوقی ته‌قه‌ له‌ پۆلیسێك و سه‌ربازێك كراوه‌ و له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.