دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی ئیمیلیانۆ سالا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له كه‌ناڵی ده‌ریایی نێوان فه‌ڕه‌نساو بریتانیا ون بوو، ڕۆمینا سالا خوشكی یاریزانه‌كه گه‌یشته كاردیف و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا كرد ده‌ست به پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای چاره‌نووسی براكه‌ی و فڕۆكه‌وانه‌كه بكه‌نه‌وه، ڕۆمینا سالا له‌به‌رده‌م میدیاكان به چاوی پڕ فرمێسك ده‌ركه‌وت و ڕایگه‌یاند كه له دڵه‌وه هه‌ست ده‌كات براكه‌ی زیندووه‌و ده‌جه‌نگێك له‌پێناو مانه‌وه‌ی له ژیاندا، بۆیه داوای له پۆلیس و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بریتانیا كرد پڕۆسه‌ی گه‌ڕان نه‌وه‌ستێنن و به‌رده‌وام بن له گه‌ڕان به دوای چاره‌نووسی براكه‌ی و ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو، ڕۆمینا سوپاسی هانده‌ران و هه‌ریه‌ك له یاریزانان لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی كرد بۆ پاڵپشتیكردنیان له براكه‌ی و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به زیندویی، جێگای باسه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیمیلیانۆ سالای ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له ڕیزی یانه‌ی نانتی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاردیف سیتی وێڵزی كرد‌و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ڕێگای چوونی بۆ وێڵزو له‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ناڵی ده‌ریایی نێوان فه‌ڕه‌نساو بریتانیا فڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕادار ون بوو و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی خۆی و ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوو نادیاره، تیمه فریاگوزاریه‌كانی بریتانیا ئاشكرایان كرد كه له ڕێگای سێ فڕۆكه‌و پێنج كۆپته‌ر بۆ ماوه‌ی هه‌شتا كاتژمێر پڕۆسه‌ی گه‌ڕانیان به دوای چاره‌نووسی یاریزانه‌كه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بۆیه پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو پڕۆسه‌ی گه‌ڕانیان وه‌ستاندووه
خوشکی ئیمیلیانۆ سالا له‌دڵه‌وه هه‌ست ده‌که‌م براکه‌م زیندووه‌و ده‌جه‌نگێک له‌پێناو مانه‌وه‌ی له ژیاندا
داوای له‌به‌ریتانیا كرد ده‌ست به‌پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دوای چاره‌نووسی براكه‌ی بكه‌نه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.