Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 11:39

ئەمریکا سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا و دامەزراوەی دیکه‌ی ئێراندا ده‌سه‌پێنێت

له‌وانه‌ش سوپای پاسدارانی تێدایە
ئەمریکا سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و دامەزراوەی دیكه‌ی ئێراندا ده‌سه‌پێنێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڕیاری سزادانی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئێرانی، مەھان و ژمارەیەک لە گرووپ و دامەزراوەی دیكه‌ی سەر بە ئێرانی دەرکردووە له‌وانه‌ش سوپای پاسدارانی تێدایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی نووسراوی لەبارەی سزادانی دامەزراوەکانی سەر بە ئێران بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌  کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ماھانی ئێرانی رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە ناردنی چەک و ملیشیا بۆ سووریا. 

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوه‌ته‌وە کە سزای بیست دامەزراوەی سەر بە ئێران بەھۆی پشتیوانیکردنی تیرۆر دراوە .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.