Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:46

رێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ساڵی 2018ی وه‌ک ساڵێکی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌مدا

به‌ پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تباری كردن
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ساڵی 2018ی وه‌ك ساڵێكی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌مدا
کوردستان TV
100%

رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌منستی ئینته‌رناشیناڵ، ساڵی 2018ی به‌ ساڵی "پڕله‌ شه‌رمه‌زاری" بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌مدا‌. 

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مریكا، فیلیپ لوته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقای رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، له‌ راپۆرتێكدا ساڵی 2018ی ، به‌ ساڵێكی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌ مێژوودا وه‌سفكرد و به‌ پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تباری كردن. 

هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌، رێوشوێنی توند و یاخیگه‌رانه‌یان له‌ دژی خۆپێشانده‌ران و ئازادی راده‌ربڕین گرتوه‌ته‌به‌ر. 

هه‌ر به‌ پێی راپۆرته‌كه، زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌سی خۆپێشانده‌ر له‌وانه‌ش ، 112 كه‌س له‌ چالاكوانانی بواری ئافره‌تان و چالاكوانانی بواره‌كانی كرێكاری و مافی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه‌كان و هه‌روه‌ها 50 رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی میدیایی ده‌ستگیر كراون، راپۆرته‌كه‌ ئاشكراشی ده‌كات كه‌ لانیكه‌م 26 كه‌س له‌و‌ خۆپێشانده‌رانه‌ كوژراون. 

هاوكات 11 پارێزه‌ر و 91 قوتابی زانكۆ و 63 چالاكوانی ژینگه‌ و زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌ ده‌روێشه‌كانی گۆنابادی له‌گه‌ڵ 171 كه‌س له‌ شوێنكه‌وتووانی مه‌سیحی و 95 كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌هایی ده‌ستگیر كراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.