Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:59

توێکڵی ھەنار بۆنی ناخۆشی دەم چارەسەر ده‌کات

زۆربەی کێشەکانی پووک و ددان چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان TV
100%


بۆنی ناخۆشی دەم و ھەوکردنی پووک و ددان، یەکێکە لەو کێشانەی کە نەک خۆمان، بەڵکوو ھەندێک کات کەسانی چواردەوریشمان بێزار دەکات، بۆیە پێویستە بەزووترین کات چارەسەری بکەین.

ھەر لە ماڵەوە و بە توێکڵی ھەنار دەتوانی بە تەواوەتی خۆت لەو کێشەیە ڕزگار بکەیت، سەرەتا پێویستیە توێکڵی ھەنارێک ورد بکەیت و سێ پەرداخ ئاوی لەگەڵدا تێکەڵ بکەیت، پاشان بەجوانی بیکوڵێنە، تا تەنیا یەک پەرداخ لە ئاوەکەی دەمێنێتەوە، دواتر کە تینی گەرمییەکەی نەما و شلەتێن بوو، غەرغەرەی پێ بکە.

پێویستە ڕۆژانە ئەم ڕێکارە بکەیت، چونکە دەبێتە ھۆی بۆنخۆشیی دەم و چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی پووک و ددان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.