ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا لیستی سزاكانی له‌دژی ئێران فراوانتر كرد و چوار قه‌واره و دوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی خسته لیستی ره‌شی سزاكانه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، له‌نێو ئه‌و قه‌وارانه دووانیان سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانن وسه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كان ده‌كه‌ن له سوریا كه بریتین له "لیوای فاتمیون و لیوانی زه‌ینه‌بیون".
هه‌روه‌ها هه‌ردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی "QESHM FARS"ی ئێرانیی و كۆمپانیای "FLIGHT TRAVEL"ی ئه‌رمه‌نی خسته لیستی سزاكانیه‌وه.
ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "رژێمی توندڕه‌وی ئێران په‌نابه‌ران ئیستیغلال ده‌كات و له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك فێربوون بێبه‌شی كردوون و له ناكۆكییه‌كانی سوریا وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تۆڕه نایاساییانه‌ی رژێمی ئێران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر و ئاڵۆزی له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا به‌كاریان ده‌هێنێت"، زنجیره‌یه‌ك سزای تر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و دوو لیوایه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له‌پێناو پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دروست كراون.
سه‌باره‌ت به دوو كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ش، گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندییان به كۆمپانیای "ماهان ئێر"ی ئێرانییه‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.