Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 16:54

لە ساڵی 2018 لە ئێران 7 هەزار کەس بە هۆکاری سیاسی دەستگیرکراون

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ سالى 2018 بە "ساڵی شەرم" بۆ ئێران ناودەبات
کوردستان TV
100%

بەپێی راپۆرتێکی رێكخراوى لێبۆردنى نێوده‌وله‌تى "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ"، لە ساڵی 2018  لە ئێران حەوت هەزار کەس بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەرکراون.

لە راپۆرتێکدا لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەماوەی ساڵی رابردوو، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) 2018 بە "ساڵی شەرم" بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناودەبات.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، لە ساڵی 2018 زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانەوە بە هۆکاری سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین، دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەشڵێت، هەفتە و مانگ نەبووە کە پێکهاتەکان، ژنان، کرێکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجام نەدابێت.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.