بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، عمولەی جوتیاران وەرناگیرێت و جێگری بەرێوبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بۆ هاوسەنگی بەرهەمی ناوخۆ رێگە بە هاوردە كردنی ئەو بەروبومانە نادرێت كە وەرزی پێگەیشتنیانە.
ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە.
پاش كۆبونەوەكە رزگار حەمەد خدر- جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرهەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران هەموو خاوەن قاتعەكان دەبیت پێوەی پابەند بن هەر كەسێك پێوەی پابەند نەبیت روبەروی سزای یاسای دەبیتەوە.
رزگار حەمەد ووتیشی: لە پێناو پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ هەوڵ دەدەن وەرزێكی نوێی بەرهەمهێنان لە خانووە پلاستیكییەكاندا جێبكەنەوە، لەو رێگەیەشەوە بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت. جەختیش كرایەوە لەسەر ئەوەی لە رێگەی لیژنە هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە رێكاری پێویست لە بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سەوزە بە ئاوی قورس بەرهەم دەهێنن دەگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.