Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:31

پۆمپیۆ له‌ داڤۆس: ئێران سه‌ربه‌خۆىى عێراقى پێشێل کردووه‌

پۆمپیۆ: ئێران سەرچاوەی هەڕەشەیەكی راستەقینەیە
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی كۆنگرەی داڤۆسدا رایگەیاند" ئێران سەرچاوەی هەڕەشەیەكی راستەقینەیە، تا ئێستەش بەردەوامە لە سنوورداركردنی ئازادیی عێراق و سەربەخۆیی ئەم وڵاتە پێشێل دەكات.

پۆمپیۆ گوتی" هەڕەشەی كۆماری ئێران هەڕەشەیەكی زۆر راستەقینەیە، بە تایبەتی لەسەر یەمەن و سووریا و لوبنان، ئێران هەروەها هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سنوورداركردنی ئازادی لە عێراق و پێشێلكردنی سەروەرییەكەی، كۆماری ئێران هێشتا لە هەموو ئەم ناوچانەدا كارەكتەرێكی كارایە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی تەنگژەی یەمەنیشەوە هیوای خواست پێشكەوتن لە چارەسەری تەنگژەی ئەم وڵاتە ببینن، كە میحوەری شەڕی نێوان سعوودیە و ئێرانە.

مایك پۆمپیۆ ئاماژەشی بەوە دا كە پێویستیان بە بەستنی هاوپەیمانییە لەگەڵ چەند وڵاتێك لە پێناو گەرەنتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكە. گوتیشی" كار لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەك دەكەن كە بتوانێ وا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات بتوانن بە پاڵپشتی ئەمریكا، خۆیان بەرگری لە خۆیان بكەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.