Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:43

کابینه‌ی نوێ و جوڵانه‌وه‌ی ھونه‌ر!

ھه‌میشه‌ حه‌زی له‌ داھێنان و جووڵه‌ی خێرایه‌
کوردستان TV
100%

شاخه‌وان مسته‌فا

ساڵانێكی سه‌خت له‌ كوردستان تێپه‌ڕی، كه‌ پڕبوون له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی و شه‌كه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌بۆنه‌ی قه‌یران و شه‌ڕی نه‌گریسی تیرۆرستان و ئازاره‌ سه‌خته‌كانی ژیان.

• به‌ڵام میلله‌تێكی خۆراگر و وره‌ پۆڵاین بووین له‌ ئاست ھه‌موو ئه‌و خه‌مانه‌ی به‌رۆكی ئه‌و كوردستانه‌ی گرتبوو، كه‌ ھه‌موو ڕۆژێك و ھه‌موو شه‌وێك به‌ حه‌سره‌تی دووباره‌ ھه‌ڵمژینی ھه‌ناسه‌یه‌ك بووین، كه‌ پڕ بێ له‌ ئازادی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زوڵم و تاوان له‌سه‌ر ئێمه‌ی كورددا.

• كاتێك كه‌ قه‌یرانی دارایی ڕووی له‌ كوردستان كرد، ھه‌موو جومگه‌كانی ژیان له‌ په‌ل و پۆ وه‌ستان، ته‌نانه‌ت ژیان له‌به‌ر چاوی ھه‌مووان بوو به‌ كابووسێك، چونكه‌ سروشتی ئه‌و میلله‌ته‌ وایه‌، كه‌ ھه‌میشه‌ حه‌زی له‌ داھێنان و جووڵه‌ی خێرایه‌ و ھه‌میشه‌ش بۆ ئاوه‌دانی ھه‌نگاو ده‌نێت!.

• ھونه‌ریش، ئه‌و دنیایه‌ جوانه‌یه‌، كه‌ بووه‌ته‌ ئامرازێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات و له‌خۆ كۆكردنه‌وه‌ی جوانی و خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ھه‌موو خه‌م و كاره‌ساته‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌دا دێن.

• له‌و قۆناغه‌ پڕ له‌ ئازاره‌دا، پێشمه‌رگه‌ داستانه‌كانی گه‌یانده‌ لوتكه‌ به‌ قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له‌، تا گه‌یشتین به‌وه‌ی كۆتا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆردا بكه‌ینه‌وه‌ و ناوی ڕه‌شی تیرۆر له‌ ھه‌ژموونی كوردستاندا بسڕینه‌وه‌ و ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ تێكبشكێنین كه‌ ببوو به‌ دێوه‌زمه‌یه‌ك به‌سه‌ر جیھان دا.

• وه‌لێ، ئه‌وساش ھونه‌رمه‌ند و ھونه‌ر به‌ گشتی ده‌رگای واڵابوو بۆ له‌ ئامێزگرتنی ھه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی نیشتمان.

• به‌ڵێ، ئه‌وه‌ ھونه‌رمه‌ند بوو، كه‌ نه‌یده‌ھێشت ھونه‌ری جوانی پایته‌خت دڵی له‌ لێدان بكه‌وێ له‌ ژێر ھه‌ر پاساوێكدا بێت، ھونه‌رمه‌ندان به‌ ده‌سته‌ خۆبه‌خشانه‌ ده‌چوونه‌ سه‌ر شه‌قام و سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ بۆ تۆماركردنی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كان و ھۆنینه‌وه‌ی شیعر و گۆرانی و سروودی جوان بۆ ئه‌و نیشتمانه‌.

• تێپه‌ڕی ئه‌و ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌، به‌ڵام ھیوایه‌ك له‌ دڵی ھونه‌رمه‌ندان دروست ده‌بێ به‌مزووانه‌، كه‌ ئه‌ویش قودره‌تی كابینه‌ی نوێ و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی)ـیه‌، كه‌ به‌ ڕای ھه‌موو چین و توێژه‌كان به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئه‌و زاته‌ ھونه‌ر و ته‌واوی جوومگه‌كانی ژیان ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ جووڵه‌ و به‌رپا كردنی شۆڕشێكی نوێ بۆ كۆتایی ھێنان به‌ ھه‌موو ئازاره‌كان و سڕینه‌وه‌ی قه‌یران له‌و وڵاته‌!.

• گه‌شبینین تا سه‌ر ئێسقان به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی كاك (مه‌سرور)، چونكه‌ ئه‌و له‌ ئازاری ھه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گات، كه‌ چۆن له‌و ماوه‌یه‌دا جه‌نگاون بۆ ھێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی حوكمڕانی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، گه‌شبینین وه‌ك ھونه‌رمه‌ند كه‌ ده‌زانین، ئه‌و پاكێجێكی تازه‌ی له‌به‌رده‌سته‌ بۆ جوڵانه‌وه‌ و دووباره‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ھونه‌ر له‌ كوردستان.

• چونكه‌، ڕابردووی ئه‌وان شایه‌تحاڵێكی جوانه‌ بۆ له‌بار بردنی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی و به‌ ھه‌ده‌ردانی سامانی وڵات، له‌مه‌شدا زه‌مینه‌ بۆ ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتی دروست ده‌بێت و ھونه‌ریش جارێكی تر ده‌ست له‌ ملانێی داھێنان و جوانی خۆی ده‌كاته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.