Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 19:50

ووشکبوونی دەم و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


ووشكبوونی دەم، حاڵەتێکە بەهۆی کەمبوونەوەی لیک لەناو دەمدا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە نەتوانێت بەئاسانی قسە بکات و خورادن بجوێت و قوتی بدات، دەبێتە هۆی زیادبوونی کلۆری ددان و نەخۆشییەکانی پووک و کەڕووی ناو دەم.

هۆکارەکانی ووشكبوونی دەم چییە؟

1- بەکارهێنانی دەرمان وەك دەرمانەکانی نەخۆشی( فشاری خوێن، دژە فێ، خەمۆکی،  هەستیاریی خوێن).
2- ئەم نەخۆشییە بۆ ئەو کەسانەی چارەسەری تیشکی و کیمیاوی وەردەگرن بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی ناو دەم و مل زۆرتر دووچاری ووشکی ناو دەم دەبن.
3- نەخۆشییەکانی لیکە ڕژێنەکان.
4-نەخۆشی شەکرە هەروەها نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزمەی خوێن.
5- لەکاتی گیرانی بۆرییەکانی لیکە ڕژێنەکان بەهۆی ( خەمۆکی ، قەلەقی یان ووشک بوونەوەی سەرجەمی ئەندامەکانی جەستەی کەسەکە کەبەهۆی نەخۆشییەکانی سک چوون‌و ڕشانەوە وە دەبێت.
6- نەخۆشییەکانی دژە سیستەمی بەرگری لەش.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە كامانەن؟

* هەستکردن بە ووشکی ناو دەم و زمان.
* لەکاتی ئەم نەخۆشییەدا کەسەکە زیاتر هەست بەتینووبوون دەکات.
* هەستکردن بە سووتانەوە لەناو دەم ‌و قورگ.
* قڵیشانی لێوو قەراغی دەم.
* وشک بوون و سوربونەوەی زمان.
*گۆِرانی دەنگی کەسەکە لەگەڵ گیرانی ڕێڕەوی لووت.
*ناخۆشی بۆنی ناو دەم.

ڕێگاكانی چارەسەركردنی نەخۆشییەکە بریتین لە:

- لەکاتی هەستکردن بە ووشکی ناو دەمت بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانەوە، پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت بۆ گۆِرینی دەرمانەکان.
- جوینی بنێشتی بێ شەکر (بنێشتی کوردی).
- پاک ‌و خاوێن ڕاگرتنی دەم ‌وددان ‌و بەکارهێنانی هەویری ددان کە دەوڵەمەندە بە کانزای ( flouride).
- هەوڵبدە لەڕێگەی لوتەوە هەناسە بدەیت.
- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە لەلایەن پزیشکەوە دادەنرێت.
- خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی

شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.