Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 04:07

کام خانمانە زیاتر ڕووبەڕووی نەخۆشی جەڵتەی دڵ دەبنەوە

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


هەندێک نیشانە هەیە کە خانمان بە شێوەیەکی لاوەکی وەریدەگرن و گرنگی پێ نادەن کە وەکو تەنگە نەفەسی و هیلاکی و ئازاری گەدە،
ئەمانەو چەندین نیشانەی تر کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی خانمان دووچاری جەڵتە ببنەوە ئەوانیش:

- پشتگوێ خستنەکانی خانمان
- هیلاکبونی لە خۆڕا
- ئازاری قەفەزەی سنگ
- نزگرەی زۆر
- خانمانی تووشبوو بە شەکرە

خانمان هەرچەندە بە درێژای ڕۆژ سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن و هەمیشە کاتەکانیان پرن لە کار بەڵام پێویست دەکات بچنە لای پزیشک و تەندروستی دڵیان بپارێزن.


جەڵتەی دڵ لە خانماندا هەرگیز وەکو پیاوان نیە چونکە لە خانماندا جەڵتە بە شێوەیەکی بێ دەنگ و زۆرجار یەکسەر بە مردن کۆتایی دێت، هەربۆیە دەبێت خانمان ڕەچاوی ئەمانە بکەن:

- تەنگە نەفەسی پشتگوێ مەخە: پسپۆران پێیان وایە هەرکات خانمان تەنگە نەفەسییان زیاد بووە جگە لەو کاتانەی کە بەرزاییەکدا سەردەکەون و یا کاری قورس ئەنجام دەدەن و تەنگە نەفەسییان هەیە واپێویست دەکات بچنە لای پزیشک و هۆکارەکەی بزانن.

- شەکەت بوونی زیاد لەپێویست: بەهۆی ئەوەی خانمان بەدەر لە چوونە سەرکار ئەرکی ناو ماڵ و مناڵ و پەروەردەکرنیشی لەئەستۆیە زۆربەی کات هەست بە شەکەتبوون دەکات بەڵام ئەگەر هاتوو شەکەتبوونەکەی زۆر بوو دەبێت پشتگوێی نەخات چونکە زۆرجار دەبێتە جەڵتەی دڵی هێواش.

- نزگرە و قرقێنە ورشانەوە و ئارەق کردنەوە و ئازاری گەدە: ئەمانە چەندین نیشانەن زۆرجار وادەکەن بتگەیەننە جەڵتەی دڵ ، ئەگەر لە خانەوادەکەتاندا خانمانی دیکە هەبوون کە جەڵتەی دڵین تووش بوە ئەوا تۆش ئەم نیشانانەت تێدایە بچۆرە لای پزیشکی پسپۆڕ.

- ئازاری قەفەزەی سنگ: ئەم نیشانە زۆرجار لە شەودا یا لە بەرەبەیاندا دروست دەبێت کە زۆر کەم لە ژناندا دەردەکەوێت بەڵام ئەگەر هاتوو هەبوو دەبێت پشتگوێ نەخرێت.

- خانمانی تووش بوو بە نەخۆشی شەکرە زیاتر ئاگادار بن: هەنیک جار تووشبوانی شەکرە بە بێ هەستکردن و ئازار دووچاری جەڵتە دەبن بۆیە دەبێت ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.