به گوێره‌ی ئامارێك ده‌رده‌كه‌وێت له سنوری ئۆپیك ساڵی رابردوو سێ وڵات ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان به‌رزكردۆته‌وه و حه‌وت وڵاتیش ئاستی به‌رهه‌میان دابه‌زیووه .. عێراق و سعودیه و لیبیا ئه‌و ولاتانه‌ن كه له سه‌ر بنه‌مای ساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان زیادیكردووه هه‌ریه‌كه له ئێران و فه‌نزویڵا و ئه‌نگۆ سێ سهركیترین ولات بوونه كه ئاستی بهرههمێهنانیان دابه‌زیووه .. به گشتیش له ساڵی رابردوو به‌رهه‌می نه‌وتی ئۆپیك به‌رێژه‌یی له سه‌دا سفر و پۆینت پێنج دابه‌زیووه كه ده‌كاته رۆژانه‌ی سه‌د و په‌نجا و چوار هه‌زار به‌رمیل له هه‌موو وڵاتانی سنوری ئۆپیك. هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو به گشتی له سنوری ئۆپیك رۆژانه سی و یه‌ك ملیۆن و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و سێ به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه ئه‌وه له كاتێكدا له ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده سی و دوو ملیۆن و حه‌ڤده هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بووه
عێراق و سعودیه و لیبیا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان به‌رزبووه‌ته‌وه
7 وڵاتی دیكه ئاستی به‌رهه‌میان دابه‌زیووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.