Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 10:28

سیرینا ویلیامزی ئه‌مه‌ریکی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر سیمۆنا هالیبی کچه‌ تێنسزانی رۆمانی تۆمار کرد

له‌پاله‌وانێتى ئوسترالیای كراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی خانمان كچه‌ تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی سیرینا ویلیامز به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌ئومێدی به‌رزكردنه‌وه‌ی بیستو چواره‌مین نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كان، ویلیامز توانی له‌سیمۆنا هالیبی كچه‌ تێنسزانی رۆمانی بباته‌وه‌ به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، چوار شه‌ش، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یاری داهاتووی سیرینا ویلیامز له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر كارۆلینا بلیسكۆڤای چیكی ده‌بێت، هه‌رچی بلیسكۆڤایه‌ ئه‌وا له‌یاریه‌كی قۆناغی شانزه‌ رووبه‌رووی كچه‌ تێنسزانی ئیسپانی گاربین مۆگۆرۆزا بویه‌وه‌، دوای نمایشێكی به‌هێز بلیسكۆڤا توانی براوه‌ی یاریه‌كه‌بێت به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن، شه‌ش سێی ، شه‌ش یه‌ك، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بلیسكۆڤا توانی بۆ سێیه‌مین وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ بگاته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.  
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.