ئێران له بۆرسه‌ی وزه‌ی تاران، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی به 52 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ هه‌ر یه‌ك به‌رمیل بۆ فرۆشتن خسته روو، به‌ڵام كڕیاری نه‌بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی وزه‌ی ئێران SHANA، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به 52 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ هه‌ر یه‌ك به‌رمیل له بۆرسه‌كه بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو.
نه‌وته‌كه كه بۆ جاری سێیه‌م له بۆرسهكهدا خرایه‌ڕوو بۆ فرۆشتن به كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان هیچ كڕیارێكی نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێران بازرگانی نه‌وت له‌ژێر كۆنترۆڵی میریدایه، به‌ڵام حكوومه‌تی تاران بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه نه‌وته‌كه‌ی له بۆرسه ده‌خاته‌ڕوو بۆ فرۆشتن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، بۆ یه‌كه‌مجار 28ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی به 74 دۆلار و 85 سه‌نت بۆ هه‌ر یه‌ك به‌رمیل فرۆشت و 11ی تشرینی دووه‌میش بڕی 700 هه‌زار به‌رمیلی به 64 دۆلار و 97 سه‌نت بۆ یه‌ك به‌رمیل فرۆشت.
فرۆشتنه‌كان رێژه‌ی سه‌دا 20ی به تمه‌ن و رێژه‌ی سه‌دا 80ی به دۆلار بوو.
پێنجی تشرینی دووه‌میش سزاكانی ئه‌مریكا دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆسه‌ر زیاتر له 700 بانك و كۆمپانیا و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.