Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 18:49

خواردنەوەیەکی ئەفسانەیی بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر لەخوێن ئاشکرا کرا

بەتایبەتی لە جۆری دووەم
کوردستان TV
100%

زۆربەی خەڵكی بەدەست نەخۆشی شەكرە دەناڵێنن،بەتایبەتی لە جۆری دووەم، هاوكات هەندێك خواردنەوەی سروشتی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی رێژەی شەكرە و كۆنتڕۆڵكردنی بەشێوەیەكی رێك و پێك. 
لەم بارەیەشەوە زانایان دەڵێن: خواردنەوەی كوپێكی بچووك لە سركەی سێو دوای نانخواردنی ئێوارە، لەتوانایدایە رێژەیەكی زۆری شەكری نێو خوێن دابەزێنێ.
هەروەها زانایانی یۆنانی ئاشكرایان كردووە كەدوای خواردنی ژەمێكی دەوڵەمەند بەكاربۆهیدرات، سركەی سێو لەتوانایدایە رێگری لەبەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لەنێو خوێن بكات.

11

بەپێی ماڵپەڕی "ئێكسپرێسی" بریتانی ئەنجومەنی نەخۆشی شەكرە رایگەیاندووە كە سركەی سێو چارەسەرێكی سرووشتییە بۆ ژمارەیەك نەخۆشی، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەن كە سركەی سێوی ئەسڵی بەكاربهێنن،نەوەك ئەو بەرهەمانەی كە سركەی سێویان تێدایە.
هەروەها توێژینەوەكان دەریان خستووە كە خواردنەوەی سركەی سێو بەرلەنووستن، دەتوانێ بۆ بەیانییەكەی رێژەی شەكرلەنێو خوێن دابەزێنێ.
ئەنجومەنی نەخۆشی شەكرە روونیكردۆتەوە كە باشترین رێگە بۆ خواردنەوەی سركەی سێو ئەوەیە كە مڵاكێك یان دوو مڵاك لەسركەی سێو تێكەڵ بە 180 میلیمەتر لە ئاو بكرێت و رۆژانە 3 تا 4 جار بخورێتەوە.
جگەلەمەش دەتواندرێت هەفتانە لە رێگای ئەنجامدانی وەرزشێكی رێك و پێك بۆ ماوەی 150 خولەك، مەترسی بەرزبوونەوەی شەكرەی نێو خوێن كەم بكرێتەوە.
ئامادەكردنی / رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.