Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 04:54

زیاد بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی جگەر

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


پاراسیتامۆڵ یەكێكە لەو دەرمانانەی بۆ كەمكردنەوەو نەهێشتنی ئازار بەكاردێت،ئەم چارەسەرە بەشێوەی حەب و دەرزی و شروب لەناو دەرمانخانەكاندا دەبینرێت.

بەكارهێنانی هەریەكەیان بە پێی تەمەن و جۆری ئازارەكە دەگۆڕێت، لەوبارەوە د.شەماڵ وەهبی پزیشكی دەرمانساز دەلێت:" ئەم دەرمانە بۆ ئازاری ماسولكەو ئێسقان و سەرئێشە و تا بەكاردێت، دەتوانین بڵێین بێ كێشەترین دەرمانی ئازار شكێنە لەچاو دەرمانە ئازار شكێنەكانی تردا ".

ئەو پزیشكی دەرمانسازە وتیشی:" پاراسیتامۆڵ زیاتر لە نیو سەدەیە دروست كراوەو سودێكی باشی هەیە بۆ نەخۆش، یەكێكە لەو دەرمانانەی زۆرجار بەكارهێنانی لەلایەن ژنانی سكپڕەوە بۆ شكاندنی ئازار نابێتە هۆی كێشەی تەندروستی بۆیان، ئاماژەی بەوەش دەدات كە ئەم دەرمانە دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆردا بێت و ئەگەر هاتوو زیاتر لە ڕێژەی پێویست بەكاربهێنرێت دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی جگەر.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.