وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌ێنێ، ماهان ئێر تیرۆریستان و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و پاره ده‌گوازێته‌وه بۆ گروپه تیرۆریستیه‌كان كه له‌جێی ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: ماهان ئێر تیرۆریستان و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و پاره ده‌گوازێته‌وه بۆ گروپه تیرۆریستیه‌كان كه له‌جێی ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته‌كان له ئێستاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ڕیچارد گرینیڵ، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا پێشوازی له قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره ڕه‌خنه ده‌گرێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی ماهان ئێر به ئه‌ڵمانیاوه.
له ساڵی 2011 دا ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای ماهان ئێر سه‌پاند، داواش له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بنێن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.