Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 20:21

پۆمپیۆ بۆ ئێران: بەپەلە ئەو ئەمریکیانەی کە وەک بارمتە دەستبەسەرکراون ئازادیان بکه‌ن

مایک پۆمپیۆ داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داوای لە کاربەدەستانی ئێران کرد، بەپەلە ئەو ئەمریکیانەی کە وەک بارمتە لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون، ئازاد بکەن.

لە تویتێکدا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە "لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، توندڕەوان لە ئێران و دوای ٤٤٤ رۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، ٥٢ دیپلۆمتکاری ئەمریکییان ئازاد کرد".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەکەیدا، ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە ھێشتا ھاووڵاتی ئەمریکی بێ تاوان وەک بارمتە لەو وڵاتە دەستبەسەرکردووە.

لە تویتێکی دیکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ نووسیوویەتی "پێویستە لەسەر عەلی خامنەیی، حەسەن روحانی و جەواد زەریف، ھەڵمەتی تۆقاندن و دەستبەسەرکردنی بارمتەکان رابگرن و دەبێت بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئازادکردنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان، ھەریەک لە بۆب لیڤنسۆن، وانج شیویە، باقر نمازی و کوڕەکەی سیامەک و بارمەتەکانی دیکە بەپەلە لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە ئازاد بکرێن".

کاربەدەستانی ئێران ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تویتەکەی مایک پۆمپیۆ بڵاونەکردووەتەوە.

بۆب لیڤنسۆن پێشتر لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی ئەمریکی ناسراو بە (FBI) و بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانی ئەمریکا کاری دەکرد و لە ساڵی ٢٠٠٧وە لە ئێران دیار نەماوە.

ھاوکات شارەزا لە پەیوەندییەکان و لایەنگرانی سیاسی بۆ ریفۆرمخوازن لە ئێران، سیامەک نمازی لە ساڵی ٢٠١٥ دەستگیرکراو لە ساڵی ٢٠١٦دا، بەتۆمەتی سیخوریکردن سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

ھەروەھا باوکی سیامەک نمازی، باقر نمازی کە پێشتر وەک فەرمانبەر لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری دەکرد لە ساڵی ٢٠١٦ و دوای گەیشتنی بۆ تاران وەک ھەوڵێک بۆ ئازادکردنی کوڕەکەی، دەستگیرکرا و ئەویش سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ٣٠ی کەس کە ھەڵگری رەگەزنامەی بیانیین بەتۆمەتی سیخوریکردن یان ھاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی بیانی لە گرتووخانەکانی ئێران بەندکراون.

سه‌رچاوه‌ ــ AA
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.