Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:26

ئامێرێکی پزیشکی رێژه‌ی ئازاره‌که‌ت دیاریده‌کات

له‌ ماوه‌ی 10 چركه‌ رێژه‌ی ئازاری نه‌خۆشه‌كه‌ دیاریده‌كات
کوردستان TV
100%

ئامێرێكی پزیشكی تازه‌ داهێنراوه‌ كه‌ پزیشكه‌كان به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانن له‌ ماوه‌ی ته‌نیا 10 چركه‌وه‌ هه‌ست به‌ رێژه‌ی ئازاری نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن .

له‌ هه‌واڵێكی " ده‌یلی مه‌یل " ی به‌ریتانی هاتووه‌ ، ناوی ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ پزیشكییه‌  " pain- o- meter " ه‌  كه‌  له‌ لایه‌ن په‌یمانگانی نیشتمانی ته‌ندروستی ئه‌مریكی دروست كراوه‌ ، ئامێره‌ پزیشكییه‌كه‌  قه‌باره‌كه‌ی بچووكه‌ و له‌ رێگه‌ی چاوه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ وردی ڕێژه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤ دیاری بكات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئامێره‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ رێگه‌ی مێشكه‌وه‌ ئاراسته‌ی چاوه‌كان ده‌كرێت ، بۆیه‌ كاتێك پشكین له‌م رێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه‌ ده‌كرێت نابێ بۆ ماوه‌ی 10 چركه‌ نه‌خۆشه‌کە چاوی خۆی دابخات .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.