به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌مدواییه به تۆمه‌تی سیخوڕیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و له‌خاكی ئه‌م وڵاته ده‌ستگیركراوه به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران نییه.
قاسمی له‌مباره‌یه‌وه وتی: ئێمه و ئه‌و وڵاته ئهوڕوپییانهی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له نێوانمان واژۆ كراوه، دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه كه خۆیان له هیچ هه‌وڵ و تۆمه‌تێك نابوێرن بۆ تێكدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌مه به تۆمه‌ت ده‌زانین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه هه‌بووبێت.
شایه‌نی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هاوڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانیی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه و ئه‌ندامی سوپای ئه‌م وڵاته‌شه، به گومانی سیخوڕیی بۆ ئێران ده‌ستگیركراوه.
داواكاری گشتیی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سه ناوی " عه‌بدولحه‌مید . س "ـه و ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له ناوچه‌ی راینلاندی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سه وه‌ك وه‌رگێڕ و راوێژكاری رۆشنبیریی كاری بۆ سوپای ئه‌ڵمانیا كردووه و گومانی ئه‌وه ده‌كرێ كه‌ڵكی له‌م پێگه‌یه‌ی خۆی وه‌رگرتبێت و په‌یوه‌ندیی نهێنیی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ئێران درووست كردبێت.
هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیاش له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تیی: ئه‌و كه‌سه گومانلێكراوه كه چه‌ندین ساڵ سیخوڕیی كردووه، زانیاریی زۆر هه‌ستیار و نهێنیی له‌به‌رده‌ست بووه، بۆ نموونه به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌ركی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له ئه‌فغانستان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.