Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 12:01

که‌می رێژه‌ی کالیسیۆم له‌ مرۆڤدا

نەبوونی توانای رۆشتن و کەمی توانای تەرکیز یه‌كێكن له‌ نیشانه‌كان
کوردستان TV
100%


یەکێک لە سەرەکیترین پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ کالسیۆمه‌ ، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاکیەکانی خانەکانی جەستەدا و پێویستیەکی گرنگە بۆ ئێسک و ددانەکان ، بەڵام کەمی کالسیۆم زیانی هەیە بەتایبەتی لە منداڵاند ا.

کالسیۆم یارمەتیدەرێکی باشی گەشەی مێشک و زیادکردنی توانای بیرو هزر و دەمارەخانەکانی مێشکی منداڵانە، هاوکات رۆڵێکی باشی هەیە لە پتەوبوونی ئێسکدا.

 نیشانه‌كانی كه‌می كالیسیۆم بریتییه‌ له‌ ، دواکەوتنی گەشەی منداڵ لەرووی گەشەی مێشک، یاخود ددان و لاوازی ئێسک کەمی جوڵە و نەبوونی توانای رۆشتن و کەمی توانای تەرکیز، هه‌روه‌ها کەمی کالسیۆم رەنگە کاریگەری لەسەر خەو هەبێت، بۆ نمونە درەنگ خەولێکەوتنی، یان زۆر بەئاگاهاتنەوە.

هه‌ریه‌ك له‌ بەرهەمە شیرەمەنیەکان ، جۆرەکانی چەرەسات، بەتایبەت بادام و گوێزو ٤-ماسی سلمون و –هەنجیر و سپێناخ هه‌روه‌ها ٣-پاقلەمەنیەکان وەک فاسۆلیا، پاقلە، بەزالیا، چونکە ڕێژەیەکی باش کالسیۆم لەخۆدەگرن ، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئەوەی رێژەی کالسیۆمی جەستە ئاسایی بێتەوە له‌ له‌شی مرۆڤ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.