Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:30

پزیشکێکی پسپۆڕ سوود و زیانەکانی دەرزی بۆتۆکـس دەخاتەڕوو

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


بۆتۆكس بریتییە لە ڕێژەیەكی كەمی ژەهری بەكتریا كە بەشێكی كەمی ماسولكە تووشی شەلەل دەكات، تاوەكو بەهۆیەوە بتوانرێت بە شێوەیەكی ساف و ڕێك پێست نیشان بدرێت.

لەبارەی سوود و زیانەكانی ئەم جۆرە جوانكارییەوە د.شاخەوان سائیب بەگ پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری تایبەت بۆ سایتی  " تەندروستی" دەڵێت : دەرزیی بۆتۆكس، یەكێكە لەو چارەسەرانەی بۆ چرچ بوون و پیربونی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بە سست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست كە وادەكات چرچی كەم بێتەوە یاخود هەر نەیهێڵێت ".

ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئاماژە بە سوودە گرنگەكانی بۆتۆكس دەكات و دەشڵێت:" سوودەكانی بریتیە لە لابردنی چاڵ و چرچ و لۆچی و شلبوونەوەی پێستی دەموچاو و جوانتر دەرخستنی پێست و ڕوخسار ".

لەبارەی زیانەكانیەوە ئەوەشی خستەڕوو، زۆرجار نەخۆش هەستیاری هەیە بەرامبەر بۆتۆكس و كێشەی بۆ دروست دەكات، یاخوود ئەگەر بێت و بە نەزانانە بەكاربهێنرێت ئەوا پێستەكە خراپ دەكات، ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا بەشێكی زۆر لەو ماسولكانە تووشی شەلەل دەبێت و وادەكات لایەكی دەموچاو بەشێوەیەكی ناڕێك یاخود بەلاری دەربكەوێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.