Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:44

باشتره‌ دوای لێکردنه‌وه‌ی توێکڵی مۆز به‌خێرایی ده‌ستمان بشۆینه‌وه‌

هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆشدارییه‌ بۆ میوه‌ی ئاڤاكادۆش راسته‌
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ مۆز میوه‌یه‌كه‌ لایه‌نگری زۆری هه‌یه‌ و زۆرێك مرۆڤ رۆژانه‌ ده‌یخۆن، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ زۆركه‌س نه‌زانێت كه‌ ئه‌و توێكڵه‌ زه‌رده‌ ئه‌گه‌ی هه‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕینی كات له‌ رێگه‌ی ئاڵووده‌كردنی ده‌سته‌كانمان هه‌ناومان ژه‌هراویی بكات و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیمان بكات.

مۆز كه‌ میوه‌یه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ گه‌رمێنه‌كان، به‌ پێنه‌گه‌یشتوویی و كاتێك هێشتا كاڵه‌ له‌ دره‌خت ده‌كرێته‌وه‌ و له‌وكاته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ به‌رده‌ستی كڕیاران رێگه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌بڕێت.

توێژه‌رانی بواری ته‌ندرووستیی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن: چونكه‌ ئه‌و میوه‌یه‌ به‌ جیاكراوه‌یی و دوور له‌ له‌ دره‌خته‌كه‌یشی پێده‌گات، به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پارێزراو بوون له‌ به‌رامبه‌ر زوو پێگه‌یشتن و رزین مادده‌ی كیمیاویی جۆراوجۆر له‌ توێكڵه‌كه‌ی ده‌درێت، كه‌ له‌كاتی سپیی كردن و لێكردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌نووسێن و به‌ درێژایی كات ئه‌و ماددانه‌ كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ناوی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووشی نه‌خۆشیمان بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ باشتره‌ دوای سپیی كردنی مۆز خێرا ده‌ستمان بشۆینه‌وه‌.

 هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆشدارییه‌ بۆ میوه‌ی ئاڤاكادۆش راسته‌ و ده‌بێ دوای سپیی كردنی ئه‌م میوه‌یه‌ش به‌خێرایی و به‌ باشیی ده‌ستمان بشۆین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.