Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:47

مه‌جید که‌یانپور: نیوه‌ی فڕۆکه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی ئێران رزیوون

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ ناتوانن فڕۆكه‌ له‌ كۆمپانیاكان بكڕن
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامی لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدان له‌ په‌رله‌مانی ئێران، مه‌جید كه‌یانپور رایگه‌یاند كه‌ نیوه‌ی فڕۆكه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رزیوون.

كه‌یانپور به‌ ئاماژه‌دان به‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی فڕۆكه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند: "نیوه‌ی فڕۆكه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی وڵات رزیوون، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان بووه‌ته‌ پێویستی".

كه‌یانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ ناتوانن فڕۆكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی Boeing و Airbus بكڕن به‌ڵام ده‌كرێت فڕۆكه‌ له‌ رووسیا و ئۆكرایناوه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌یانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ فرۆكه‌ له‌ رووسیاوه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا رووسیانه‌ هاوپشكن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و دووچاری سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوونی ناتوانن فڕۆكه‌ به‌ ئێران بفرۆشن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.