لە دەرهێنانی “ ئاكۆ زەندی كەریمی و سامان حسەین پوور” كورتە فیلمی “ زبح “ بهشداری له فستیڤاڵی كاستندرۆف دهكات كه لە سێربستان بهرێوهدهچێت .
ئەم فیلمە لەم خولەدا لەگەڵ فیلمەكانی وڵاتانی ئەمریكا، فەڕەنسا، كەنادا، توركیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، لە هیندستان، نەمسا، كۆبا، سووریا، ڕووسیا، ئوستراڵیا و نۆروێژ بۆ بهدهستهێنانی خهڵات كێبڕكێ دەكات.
فستیڤاڵی كاستندرۆف ساڵانه لە لایەن ئەمیری " كاستاریكا " بەڕێوە دەچێت و كە سینەماكارانی لاوی جیهان پێشوازی لێوە دەكەن .
چیرۆكی فیلمهكه باس له مانگایەك لە بنەماڵەیەكی گوندشینی كورد دەكات كە بنەماڵەكە دەیانەوێت مانگاكە بفرۆشن، بەڵام كوڕی بنەماڵەكە دژی ئەم كارەیە و مانگاكە لە كەژ و كێو بەر دەدات، بۆ ئهوهی رابكات و رزگاری ببێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.