گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگهیاند، کە دوو تۆمەتبار لە سنووری ھەولێر دەستگیر کراون، کە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داواکراو بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/1/2019، ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: دوێنێ سێشەممە پۆلیسی ھەولێر توانییان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ھـ، ن، خ) و (ر، ع، ر) دەستگیر بکەن، کە پێشتر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسی (ڕاپەڕین)ەوە داواکرا بوون.
باسی لەوەش کردووە: ئەم دوو تۆمەتبارە لە سنووری ڕاپەرین تاوانی کوشتنیان ئەنجام دابوو و ڕایان کردبوو بۆ ھەولێر، پۆلیسیش توانی بیاندۆزێتەوە و دەستگیریان بکات، ھەروەھا ئەمڕۆش ڕادەستی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.