Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:20

42 کورته‌ فیلم به‌شداری فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژ به‌تیرۆر له‌ هه‌ولێر ده‌که‌ن

ساڵانه‌ له‌ رۆژی یه‌كی شوبات له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی فیلمبژێری چواره‌مین خولی فستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژ به‌ تێرۆر ، خولی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین ، ناوی سه‌رجه‌م فیلمه‌ به‌شداربووه‌كانی ڕاگه‌یاند. كه‌ 42 كورته‌ فیلمه‌ له‌ 12وڵات. وڵاته‌ به‌شداره‌كان جگه‌ له‌ كوردستان بریتین له‌ ، عێراق، سوریا، ئێران، میسر، تونس، مه‌غریب، فه‌ڵه‌ستین، سه‌ڵته‌نه‌ی عومان، سعودیه‌، موریتانیا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا.

له‌نێو فیلمه‌كانیش 18 كورته‌ فیلمی تازه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ یه‌كه‌مجاڕ نمایش ده‌كرێن و 14 خه‌ڵاتیش به‌سه‌ر فیلمه‌ براوه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ كه‌تیایاندا بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی فیلمی ئه‌نیمه‌یشن و خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ره‌ دابه‌ش ده‌كرێت وڤیستڤاڵه‌كه‌ش ساڵانه‌ له‌ رۆژی یه‌كی شوبات له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/ خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.