لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، كۆمه‌ڵگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌ێنێت ڕۆژی سێ شه‌ممه 2019/1/15 ، هەڵساین بە گەڕانەوەی دۆشاوی ڕامیش شیرە خورما بە بڕی (13) تەن و (960 )کیلۆ گرام
كۆمه‌ڵگاكه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دۆشاوه‌كه لە لایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆیکرا بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو ڕسکاوە بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ ووڵاتی ئێران .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.