Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:47

پۆمپیۆ: تاقیکردنه‌وه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستکرد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌کات

هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست
پۆمپیۆ: تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: هه‌ڵدانى مووشه‌كى مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست. 

كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا شكستى پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكردى راگه‌یاند و شكسته‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌متوانایى ئه‌و مووشه‌كه‌ بوو كه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ى هه‌ڵگرتبوو. 

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دواى تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ و سه‌ره‌ڕاى شكست هێنانى پڕۆسه‌كه‌، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌ترسى داده‌نێن و بڕیاریان وایه‌ كه‌ ئێران ده‌ست به‌ په‌ره‌سه‌ندنى مووشه‌كى دوور هاوێژ ده‌كات كه‌ به‌ سه‌دان میل ئامانج بپێكێت.

مایك پۆمپیۆ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تورى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى یاساكانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و پێچه‌وانه‌ى پڕۆژه‌ یاساى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رژیمى ئێران ئامێرێكى ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان كردووه‌، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ جارێكى دیكه‌ پیشانى ده‌دات كه‌ ئێران هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى ده‌دات كه‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا دروستده‌كات. 

لێدوانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌رى جه‌هرۆمى وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران رایگه‌یاند: مانگێكى ده‌ستكرد به‌ناوى "په‌یام" ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمانیان كردووه‌ و به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ شكستى هێنابوو. 

مايك


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.