نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی هاوبه‌شی نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران كرد له وته‌یه‌كیشدا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی هاوبه‌شی نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران كرد و له وته‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند: بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی ده‌چێت هه‌ر له هاتنی داعش و هه‌م له نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌میش له هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران.
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند: خەریکە ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەڕێنین، بە دڵنیاییەوە قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات کە قۆناغێک دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەم ساڵانەدا ماونەتەوە و نەمانتوانیوە چارەسەری بکەین، جەختیشی لەوە کردەوە کە رۆژە سەختەکان تێپەڕین و زۆر بە خۆشبینییەوە سەیری ئایندە دەکەین.
سه‌باره‌ت به پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: پەیوەندیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی درێژ و مێژوویی و فەرهەنگییە، بۆیە بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دەکەین و هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکە پەرە پێ بدرێت.
نێچیرڤان بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانی وتیشی: کە هەر ئەمڕۆ وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە هەن سەردانی بەغدای کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند: لە ڕووی سیاسییەوە پشتیوانیی تەواو لە حکوومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی دەکەین و هەموو هەوڵێکیش دەدەین ئەو کێشانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هەیەتی، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.