Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:53

به‌رپرسێکی ئێرانیی: تا ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی دیمه‌شق بخوازێت ئێمه‌ له‌ سووریا ده‌مێنینه‌وه‌

حه‌سه‌ن فیروزئابادیی: سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان داوای لێكردووین تا راوێژكاری سه‌ربازیی خۆمان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ین
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكیی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ هێزه‌كانی ئێران ده‌بێ له‌ سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، حه‌سه‌ن فیروزئابادیی راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ وه‌ڵامدا وتی سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان داوای لێكردووین تا راوێژكاری سه‌ربازیی خۆمان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ین و تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان خوازیاربن ئێمه‌ له‌م وڵاته‌ ده‌مێنینه‌وه‌.

رۆژی رابردوو بڕایان هووك نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران وتی: تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا بمێننه‌وه‌، ئه‌مریكا چیتر یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا.

بڕایان هووك له‌مباره‌یه‌وه‌ زیاتر روونی كرده‌وه‌ كه‌: به‌ باوه‌ڕی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاریمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌بێت و دیپڵۆماسییه‌تی خۆمان به‌گوێره‌ی دڵخواز به‌ره‌وپێش ببه‌ین، ده‌توانین خۆمان له‌ هه‌موو هێزه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران رزگار بكه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ جێگیركراون.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.