Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:57

نەخۆشییە گوازراوەکان لەڕێگەی ( سێکس )ەوە چی یە؟

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


ئەم نەخۆشییانە زوو (خێرا) بڵاو دەبنەوە بەڵام مرۆڤ ئەتوانێت خۆیانی لێ بپارێزێت، هەروەها زۆربەشیان پاش چارەسەر چاك دەبنەوە، ڕێگای سەرەكی بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشییانە پەیوەندی سێكسی یە لەگەڵ یەكێكی تووشبوودا، لەگەڵ ئەوەشدا كە چەند جۆرێك میكرۆب هەیە ئەم نەخۆشییانە تووشی مرۆڤ دەكەن.

نیشانەكانی ، زۆربەیان لەكاتی تووش بوون پێ‌ یان نیشانەی چوون یەك دروست ئەكەن ئەوانیش وەك: بوونی ( افرازات ) لەئەندامی پیاو و ئەندامی ئافرەتەوە، برینی جۆراو جۆر لە ئەندامی زاوزێی پیاو و ژن دا لەگەڵ ئازاری خوارەوەی سك، ئاوسانی گون لە پیاواندا، ئاوسان و ڕەق بوونی گرێ‌ لیمفاوییەكان، هەندێك جاریش هیچ نیشانەیەك نابینرێت بەتایبەتی لە ژناندا.


باوترین ، ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی پەیوەندی سێكسەوە دەگوازرێنەوە ئەمانەن: 
•سۆزەنك (سیلان)
•فەرەنگی (زهری )
•هیربس
•كلامیدیا
•هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B
•كاندیدا

ئەشبێت كەوا كەسێك لەهەمان كاتدا تووشی یەكێك یان زیاتر لەو نەخۆشییانە ببێت و ڕێژەی ئەو نەخۆشیانەی كە لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێنەوە لە گەنجاندا بەرزترین ڕێژە پێك دەهێنن لەچاو تەمەنەكانی تردا ئەویش بەم شێوەیە دەبێت:

15 ـ 19 ساڵ 30%
20 ـ 24 ساڵ 40%
25 ـ 29 ساڵ 30%
29 بەرەو سەرەوە ڕێژەی توش بوون 20% دەبێت.

چۆن ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوە؟


ئەم نەخۆشییانە بەشێوەیەكی سەرەكی لەڕێگەی پەیوەندی سێكسی یەوە لەگەڵ یەكێكی تووش بوودا دەگوازرێتەوە، بەڵام لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەكە لەسەر ئەو كەسە دەرنەكەوێت هەندێك جار ئەو كەسە هەرنازانێت كەتووش بووە، هەروەها ئەم نەخۆشییانە لەڕێگەی دایكێكی تووش بوو بەم نەخۆشییانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ كۆرپەكەی لەكاتی سك پڕی یان لە دایك بووندا.
ڕێگەیەكی تری گواستنەوەی ئەم نەخۆشییانە لەكاتی گواستنەوەی خوێن لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی تر، لەڕاستیدا تووش بوون بە یەكێك لەم نەخۆشییانە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی (H.I.V) كە هۆكاری نەخۆشی ئایدز (AIDS) ە زۆرتر دەكات.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.