Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:24

ئاسۆشێیتد پرێس: ئێران ده‌ستیکردووه‌ به‌ ئاماده‌کاریی بۆ به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی 20%

ئاسۆشێیتدپرێس: وته‌كانی ساڵحیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تووشی نیگه‌رانیی ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشێیتد پرێس عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمیی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیی قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی 20 %ـی به‌شێوه‌ین مۆدێرن ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ساڵحی وتوویه‌تیی ئه‌م یۆرانیۆمه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنان له‌ ریئاكته‌ری وێستگه‌ی زانستی و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

ئاسۆشێیتدپرێس له‌ درێژه‌دا نووسیویه‌تیی: وته‌كانی ساڵحیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تووشی نیگه‌رانیی ده‌كات، چونكه‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م رێژه‌یه‌ی یۆرانیۆم به‌ مانای پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاواییه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.