مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پڕۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێراندان و هاوڵاتییانی ئه‌مریكا ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه زیندانه‌وه، له ده‌سته‌ی مه‌ترسیدارترین و خراپترین تیرۆریستانی جیهانن.
پۆمپیۆ كه ئێستا له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیماراته له پڕۆگرامێكی كه‌ناڵی " سی بی ئێس "ـدا وێڕای ئاماژه به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی وتی: هه‌ر به هۆی ئه‌و مه‌ترسیداربوونه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه كه ده‌ڵێم واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه بیرۆكه‌یه‌كی خراپ بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ره‌وه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ئه‌وه‌شی به راشكاویی ده‌ربڕیی كه: ئێمه هێزه سه‌ربازییه به‌تواناكه‌ی خۆمان له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات به‌كاری ده‌هێنین، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌كارهێنانه له سووریا بێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌ناو خاكی ئێران‌دا بێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.