Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 09:37

جگه‌ره‌ کێشه‌کان رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سییان پێویستە

چوونی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە تێکدەدات
کوردستان TV
100%


 


یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئۆکساندنی خانەکانی جەستە بریتییه‌ له‌ جگه‌ره‌كێشان ، هەربۆیە جگه‌ره‌كێشه‌كان رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سییان پێویستە .

 ماددە زیانبەخشەکانی جگەرەش رێژەی مژینی بەها خۆراکیەکان کەمدەکەنەوە بەتایبەت ڤیتامین سی بە رێژەی لە %40، جگەرلەوەی چوونی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە تێکدەدات.

روان عەتا كه‌ پسپۆڕێکی بواری خۆراکه‌ " لە رێگای ماڵپەڕی  foochia ئاشكرایده‌كات ، ئەو کەسانەی جگەرەدەکێشن، پێویستە بە رێژەیەکی زۆر ئەو خواردنانە بخۆن کە ڤیتامین سی تێدایە، هاوکات ڤیتامین ئی، چونکە دژە ئۆکسانن و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدەن.

ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین سی تێدایە وەک " پرتەقاڵ و لیمۆ و زەیتی زەیتون و سەوزەوات و چەرەسات، هاوکات بیبەر و کاهو" لەگەڵ ئەوەشدا شیر و پێکهاتەکانی بۆ پاراستنی ئێسک پێویستە .


کەمی ڤیتامین سی هۆکارێکە بۆ زوو ماندووبوون و دڵەڕاوکێی زۆر، هاوکات یاریدەی چالاکیەکانی مێشک و تەندروستی پێست و ئێسک دەدات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.