بۆ ڕێزلێنان له خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ئه‌حمه‌د دڵزاری مه‌زن له سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونیدا، رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی شه‌هاب له هه‌ولێر، چاپ و بڵاوكرایه‌وه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌د ساڵه‌ی له دایكبوونی شاعیر و نووسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان ئه‌حمه‌د دڵزار، رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ رێزلێنان له خه‌بات و داهێنانی ئه‌م شاعیره ناوداره‌ی گه‌له‌كه‌مان چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
چاپخانه‌ی شه‌هاب له هه‌ولێر وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م شاعیره مه‌زنه، رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ناوی ته‌مه‌ن به تیراژی 1000 دانه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه سۆران عه‌بدوڵڕه‌حمان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین دلێر ئیبراهیم و كاری دیزاینی له‌لایه‌ن حامید سه‌قزی ئه‌نجامدراوه. ئه‌م رۆژنامه‌یه كه له 8 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، چه‌ندین هۆنراوه‌و بابه‌تی تایبه‌ت به‌م شاعیره مه‌زنه له‌خۆده‌گرێت، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و وه‌ك دیاریه‌ك له‌م یاده‌دا پێشكه‌ش به هه‌وادارانی كرا، له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عێراقدا. شایانی باسه ته‌مه‌ن، رۆژنامه‌یه‌كی مانگانه‌یه له پرۆژه‌كانی چاپخانه‌ی شه‌هاب، له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی ده‌رده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی داهێنان و ئه‌فراندن و ته‌مه‌نی پڕ سه‌روه‌ریی بیرمه‌ندو تێكۆشهرو ناودارانی گه‌له‌كه‌مان له گشت بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و مێژوو و زانست و بواره‌كانی تری داهێنان و ئه‌فراندن له مێژووی گه‌لی كوردستاندا، به نه‌ته‌وه‌و ئایین و پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه، یه‌كه‌مین ژماره‌شی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونی 001 ساڵه‌ی شاعیری مه‌زن ئه‌حمه‌د دڵزار ده‌رچوو.
سه‌رچاوه/ خه‌بات
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.