Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:42

ئێران سێ که‌سی له‌سێداره‌دا

به‌تاوانی بڕینی دوكانی ئاڵتون
کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای كۆھگیلوویه‌ و بۆیره‌ ئه‌حمه‌د باشووری خۆرئاوای ئێران، سێ كه‌س به‌تاوانی بڕینی دوكانی ئاڵتون له‌سێداره‌ دران.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA ، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆھگیلوویه‌ و بۆیره‌ ئه‌حمه‌د، غولام ره‌زا مزارعی رایگه‌یاند: سێ كه‌س كه‌ به‌ هۆی كوشتنی زه‌ڕه‌نگه‌رێك له‌ شاری یاسوج سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

غولام ره‌زا مزارعی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌ندامانی تۆڕێكی دزین كه‌ له‌ پارێزگای كۆھگیلوویه‌ و بۆیره‌ ئه‌حمه‌د و فارس دزی ده‌كه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.