له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه فێڵی بیبنینی بۆ تابلۆیه‌ك ده‌رده‌خات، به‌جۆرێك ناتواندرێت له كارێكی وراقعی جیابكه‌یته‌وه.
تابلۆیه‌كه وه‌كو كێلگه‌یه‌كی گه‌نمی جوان دیاره ، به‌ڵام دوایی ووردبوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی جوان ده‌رده‌كه‌وێت كهتهنیا تابلۆیهكهو له‌سه‌ر دیوار نیگار كراوه .
له كۆتایی ڤیدیۆیه‌كه‌دا خاوه‌نی تابلۆییهكه ده‌رده‌كه‌وێت دانیشتوه و كۆتایی به تابلۆییهكه دێنێت ، كێڵگه و خانوو و گوڵه گه‌نمه‌كان له‌گه‌ڵ ئاسمان ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌به‌خشێت وه‌كو تابلۆیه‌كی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌رده‌كه‌وێت.
زۆرێك له بینه‌رانی ئه‌م ڤیدیۆییه چه‌ندین جار سهیریبان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی راستی تابلۆییهكهیان بۆ روونبێته‌وه.
سه‌رچاوه/ سپۆتینگ
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.