Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:56

هه‌ولێر .. 16 دەرمانخانەو نۆرینگە داخران

بڕێکی زۆردەرمانی قەدەغەکراويش دەستی بەسەر داگیرا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ،  لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان  کە پێکهاتووە لە ئاژانسی پاراستن، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو، هێزی تایبەتی یەک ،کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر- بەشی پۆلیسی شارەوانی،  رایده‌گه‌یه‌نن ، ڕۆژى 9 ى 1 ى 2019  ،  توانیان پشکنین بۆ۳٠ دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی ئەنجام بدەن لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە ".

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە میانەی بەدواداچونەکاندابەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان ۱٦دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە دەرمانی بێ ستیکەرو قاچاغ وقەدەغەکراو ، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.


شوان عه‌زیز
‏‎

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.