Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 16:48

زیانه‌کانی مۆمی بۆندار بزانه‌

ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپەنجەی سی و پێست
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ مۆمی بۆن خۆش دەروونت ئارامدەکاتەوە و کەشێکی رۆمانسی  و خۆش بە ماڵەکەت دەبەخشێت  ، بەڵام  له‌ هه‌مان كاتیشدا کاریگەری خراپی  بۆ تەندروستیت هەیە،  ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ تووشبوونت به‌   شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی هەناسەدان .

بەگوێرەی ژماره‌یه‌ك  توێژینەوەی زانستی کاتێک مۆمێک دادەگیرسێنیت ، جگە لە بۆنەکەی دوکەڵ بڵاودەکاتەوە كه‌ رێژەیەکی زۆر ژەهری تێدایە ، ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر سییەکان و کرداری هەناسەدان هەیە، ئەگەر ژوورەکەت داخراوبێت مەترسییەکەی زیاترە و رەنگە ببێتەهۆی شێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پێست و ئەکازیما.

لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی هەندێک جۆری مۆم هەیە هەڵم و گاز بڵاودەکاتەوە، کە ماددەی "فورمالدیهاید" بەرهەمدەهێنێت و زیانی هەیە ، بێگومان کاریگەری مۆم بۆ منداڵان و هەرزەکاران زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی رەبۆ، یان نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی سی و پێست .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.