رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئامادەنەبوو لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆببێتەوە، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا راستەوخۆ ئەنقەرەی جێهێشت، گهرایهوه ئهمریكا.
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا رهتیكردووهتهوه چاوی به جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نهتهوهیی ئهمهریكا بكهوێت كه به سهردانێك لهگهڵ شاندێكی ئهمهریكی لهو وڵاته بوون.
سەرۆكی توركیا، لێدوانەكانی جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ڕەتكردەوە كە ئاماژەی بەوەكردبوو هەركات دڵنیابوونەوە لەوەی توركیا هێرش ناكاتە سەر كورد لەسوریا، ئەو كات هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە دەكشێنەوە.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا تورکیای جێهێشت، میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن: ئەردۆغان ئامادە نەبووە چاوی بەو بەرپرسەی ئەمەریکا بکەوێت کە یەکێکە لە دەستڕۆشتوەکانی ئیدارەی ترەمپ.
ئەمڕۆ سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا هێرشی توندی کردە سەر جۆن بۆڵتۆن کە دوێنێ دووشەممە بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرە و جەختی کردەوە لەوەی لێدوانەکانی بۆڵتۆن جێگەی قبوڵکردن نییە سەبارەت بەوەی ئەمەریکا گەرەنتی لە تورکیا وەربگرێت بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.
بۆڵتن لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا تەنیا چاوی بە ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کەوتووە، بڕیاربوو لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هاوبەشیان هەبێت، بەڵام بۆڵتن بەبێ ئامادەبوون لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە، دەگەڕێتەوە ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.