Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:14

چۆن وادەکەیت منداڵ نوستنێکی ئارام بەخشی هەبێت

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%

ئەگەر منداڵەکەت ئارەق دەکاتەوە یان شەوان زۆر نانوێت یاخوود زۆرێک لە كاتەكانی بەگریان و نارەحەتی بەڕێ دەکات ، ئەوا ئەم حاڵەتانە وەك نیشانەیەكەو پێویستە لەم کاتانەدا دایك و باوك ئاگاداربێت و هەوڵبدات خەوی منداڵەكەی ڕێکبخات ئەویش بەم شێوەیە :


1. کاتی نوستنی منداڵەکەت پێویستە گونجاو بێت :

ئەو کاتانەی منداڵ پێویستی بەنوستن دەبێت چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت ، نیشانی دەدات ئەو منداڵە پێویستە بنوێت . ئەوەش دوای سوربوونەوەی چاوەکانی و گریانی بێ هۆکار هەرکاتێک هەست بەم نیشانانە کرا پَویستە کەشێکی باش بۆ منداڵەکە بڕەخسێت .

2. دیاریکردنی کاتی نوستن بۆ منداڵەکەت :

دیاریکردنی کاتێک بۆ منداڵەکەت بۆئەوەی پابەند بێت پێوەی‌ و بەردەوام بەو کەشە ڕابێت ، هەربۆیە پێویستە کاتەکانی نوستنی دیاریکراوبێت ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئاسانی نوستن بەتایبەت لەدوای تەمەنی شەش مانگییەوە ، هەروەها ڕێکخستنی کاتەکانی نوستن لەڕۆژدا بۆئەوەی بتوانێت شەوان بەشێوەیەکی گونجاو بنوێت و پێویستە بخرێتە هەمان جێگای خۆی بۆئەوەی هەست بکات ئەوشوێنە تایبەتە بەخۆی .

3. منداڵ پێویستی بە نوستنی زیاترە جگە لەکاتە ئاساییەکانی خۆی :

دەبێت ئەوە بزانرێت منداڵ پێویستی بەنوستنی زیاترە هەربۆیە پێویست بەدڵە ڕاوکێ ناکات ، وازی لێبێنە با بنوێت هەندێک جاریش کە هەڵدەستێ بۆی هەیە پێویست بکات پاک بکرێتەوەو برسیەتی ‌و نان بخوات و چەند منداڵەکەت گەورە ببێت کاتەکانی نوستنی کەمتر دەبێتەوە .

4. منداڵ بەدوربگرە لە نوستنی ڕاستەوخۆی دوای نان :

منداڵ دوای خواردن پێویستی بەخەوە هەربۆیە دەبێت لەم کاتەدا ئاگاداری ئەوە بین پێویستە کاتێک هەبێت لەنێوان نان خواردن ‌و نوستنی منداڵەکەدا ، ئەگەر هاتوو ڕاهات بەنوستنی دوای نان خواردن بە درێژای کات ئەو حاڵەتە قۆرغ دەکات بۆ خەوتنی زۆر .
ئەوکاتانەی هەست دەکەیت منداڵەکەت دەیەوێت بنوێت پێویست ناکات لەسەر دەستەکانت دایبنێیت ، لەبەرئەوەی دەبێت منداڵ بیخەیتە شوێنی تایبەتی خۆیەوەو بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاتەکانی خەوی خۆی دەزانێت ‌و دەچێتە شوێنی تایبەتی خۆیەوە . 
بەڵام ئەگەر ڕاهات لەسەر دەستەکانت بنوێت ئەوا ناتوانێت لە کاتەکانی تردا بەتەنها بنوێت ، ئەگەر لەشەوانیشدا بەخەبەرهات تۆی ئەوێت ‌و کەسی تری ناوێت .

لەبارەی کاتی تەندروست بۆ نوستن و بەتایبەتیش بۆ نوستنی منداڵان ( د.دانیار سەعدی حامد ) پسپۆڕی دەروونی تایبەت بۆ سایتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "dohsuli" دواو وتی :" کاتی دیاریکراو نیە بۆ نوستن لە هیچ کەسێکدا بەگشتی نوستن لەتەمەنێکەوە بۆ تەمەنێکی تر گۆڕانکاری بەسەردا دێت ، کۆرپەی تازە لەدایک بوو پێویستی بە 19 کاتژمێر هەیە ئەم کاتەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت لەگەڵ گۆڕانی تەمەنیدا تا گەورەتر بێت پێویستی بەنوستن کەمتر دەبێت تا ئەگاتە تەمەنی باڵغبوون ئەوکات پێویستی بە 8 کاتژمێر نوستن دەبێت ".

ئەو پسپۆڕە دەروونیە وتیشی :" لەتەمەنی گەنجێتیدا مرۆڤ پێویستی بە 6 کاتژمێر نوستن دەبێت ، بەڵام دواتر وای لێ دێت پێویستی مرۆڤ بۆ خەو زیاد دەکات چونکە چالاکیەکانیشی لەو تەمەنەدا زیاد ئەکات " .

هەروەها د.دانیار ئەوەشی وت :" دیاریکردنی بڕی نوستنی تەندروستیش دەگۆڕێت لەمنداڵاندا نوستنی قوڵ تەندروستر دەبێت چونکە لەکاتی نوستندا هۆڕمۆنی گەشەکردن لەمنداڵاندا ئەڕژێت ئەمەش کاریگەری هەیە بۆ نوستنێکی باش ، ئەو هۆڕمۆنەش لەكاتی شەواندا دەڕژێت بەواتای باشترین نوستن بۆمنداڵان شەش کاتژمێرە ئەویش لەوکاتەوەی پێش ئەوەی پلەی گەرما بگاتە نزیکەی پلەی گەرمای لەش واتە لەکاتە فێنکەکاندا ئەو کاتەش لە 10ی شەوەوە دادەنرێت تاکو 4:30 بەیانی ".

ئەوپسپۆڕ لەبارەی جیاکردنەوەی منداڵان لەدایک ‌و باوکیان بەتایبەتی لەکاتی نوستندا ڕایگەیاند :" لەتەمەنی منداڵیدا پێویستی بەوە هەیە لەنزیک دایکی بێت لەکاتەکانی نوستندا بۆ ئەوەی ئاگای لەهەموو جوڵەکانی منداڵەکە بێت ، بەڵام دوای سێ ساڵی ئەو منداڵە دەست دەکات بەگەشەکردن و پێویستی بەجێگیری دەبێت ".

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.