لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، راگهیاندنى وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، نە خۆشخانەی پێشمەرگەی لە شاری هەولێر لهقۆناغى تهواو بووندایه
راشیدهگهێنێت ، نەخۆشخانەی پێشمەرگە یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی، کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ وەک دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکات.
قۆناغی کارکردن لەو نەخۆشخانەیەدا لە کۆتاییەکانی دایە و بڕیارە لە مانگی چوار تەواوی کارەکانی بە کۆتا بێت، دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت.
راگهیاندنى وەزارەتی پێشمەرگە راشیدهگهێنێت ، وەک ئەرکی سەرشانی بە پێویستی دەزانێت قۆناغەکانی کارکردن لە نەخۆشخانەکە بەسەر بکاتەوە، ئەمە بۆ سێیەمین جارە سەردانی ئەم پرۆژەیە دەکات، کە لە ئایندەدا دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هێزەکانی پێشمەرگە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.