Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:47

پۆمپیۆ: دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانمان ئه‌ردۆغان گره‌نتى پاراستنى کورد له‌ سوریا ده‌کات

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا
پۆمپیۆ: دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان ئه‌ردۆغان گره‌نتى پاراستنى كورد له‌ سوریا ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پلانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له‌ سوریا ئه‌ركى سه‌ركى ئێمه‌ ناگۆڕێت كه‌ بریتییه‌ له‌ له‌ناوبردنى داعش و راگرتنى كار و چالاكییه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌. 

پۆمپیۆ له‌ قسه‌كانیدا گوتى: "كشانه‌وه‌ى ئێمه‌ ته‌نها "گۆڕانى ته‌كتیكه‌"و گۆڕانكارى و ده‌ستێوه‌ردانى پابه‌ندبوونى سیاسه‌تى ئه‌مریكا ناكه‌ین كه‌ له‌ناوبردنى داعشه‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ روونى باسى ئه‌وه‌شى كردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى گره‌نتى و دڵنیایى له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كان كه‌ هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان ڕوو نه‌دات و گرنتى پاراستنى كورد له‌ سوریا بكات پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیشمان له‌ سوریا.

پۆمپیۆ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌ردۆغان پابه‌ندبوونى خۆى بۆ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ربڕیووه‌ و هه‌روه‌ها توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆن دژى تیرۆرستى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ناجه‌نگن و هه‌موو ڕێوشوێنێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گیراوه‌ته‌به‌ر كه‌ پێكدادان له‌ نێوان توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى ئێمه‌ ڕوو نه‌ده‌ن، جۆن بولتون ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ توركیا بووه‌ و تا به‌ڵێن و جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌ڵێنانه‌ له‌ توركیا وه‌ربگرێت. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.