Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 10:49

نەجران.. هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سعوودیە کەوتە خوارەوە و دوو ئەفسەری تاقمەکەی گیانیان لەدەستدا

100%

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە ناوچەی نەجران بەهۆی کێشەی تەکنیکی و گیانلەدەستدانی دوو ئەفسەری تاقمەکەی ڕاگەیاند، هاوکات تێکشکاندنی دوو مووشەکی بالیستی و درۆنێکی حووسییەکانیشی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی دەنگوباسی سعوودیە لە زاری لیوا تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بڵاوی کردەوە: هێلیکۆپتەرێکی چاودێریی سەر بە وەزارەتی پاسەوانی نیشتمانی لە جۆری (AH-6)، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە ناوچەی نەجران لە ناو خاکی وڵاتدا کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە، کە بەهۆیەوە هەردوو ئەفسەری تاقمی فڕۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە هێلیکۆپتەرەکە لەلایەن چەکدارانی حووسییەوە پێکرابێت، لە وەڵامی قسەکانی یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکان کە باسی لە خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە کردبوو، لیوا تورکی مالیکی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "بانگەشەی ئەوە دەکەیت؟ بەم زووانە دەچێتە مەیدانەکەوە.. شێوەکەی لەبەر بکە تا لەیادت نەچێت".

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە دوو مووشەکی بالیستی کە لەلایەن حووسییەکانەوە بەرەو شاری "خەمیس مشەیت" هەڵدرابوون لە ئاسماندا ڕێگرییان لێ بکەن و تێکیان بشکێنن، هەروەها تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانـیشی لە ناوچەی ڕیازی پایتەخت پشتڕاست کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.