بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی قەزای ئامێدی ئاماری بڕی بارانبارینی لە سنووری قەزاکە کە تێیدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاو کردەوە، لە دێرەلووک بە 7 ملم و لە شێلادزێ بە 6 ملم زۆرترین بڕی باران تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و کەشناسیی قەزای ئامێدی، سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری بارانبارین لە ناوچە و ناحیەکانی سنووری قەزاکەی بڵاو کردەوە.
بەپێی خشتەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەم شێوەیە تۆمار کراوە:
دێرەلووک: 7 ملم
شێلادزێ: 6 ملم
ئامێدی: 5 ملم
سەرسنگ: 5 ملم
کانی ماسی: 3 ملم
بامەڕنێ: 3 ملم
چەمانکێ: 3 ملم
لە هیچ ناوچەیەکیش بەفربارین تۆمار نەکراوە.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: کۆی گشتیی بارانبارین بۆ ئەمساڵ تا ئێستا بەم شێوەیە:
شێلادزێ: 79 ملم
دێرەلووک: 74 ملم
کانی ماسی: 72 ملم
ئامێدی: 69 ملم
بامەڕنێ: 64.5 ملم
چەمانکێ: 64 ملم
سەرسنگ: 53.5 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.