دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سێیه‌م كاروانی ھاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ڕه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرد.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە كه حكومه‌تی ئه‌مریكا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی گه‌یانده ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مریكا دوای بریاری كشانه‌وه‌ی له سووریا، بۆ جاری سێیەم، كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات ره‌وانه كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئەو كاروانە سەربازییە له 150 ئۆتۆمبێل و زریپۆش و ھاوكاری لۆجیستی و سەربازیی پێكهاتووه.
جێی ئاماژه‌یه هەسەدە هێشتا لە شارۆچکەی هەجین شه‌ری داعش ده‌كات كه ده‌كه‌وێته رۆژهەڵاتی سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانانیش له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن و چه‌ك و پێدوایستی سه‌ربازییان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.